پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لە شاری هه‌ولێر و له نێو بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم یانەکانی بەشدار لە خولی نایاب ، تیروپشکی یارییه‌كانی وه‌رزی 2021 - 2022 ئه‌نجام درا .
پێش ده‌ست پێكی ئه‌نجام دانی تیروپشكی خوله‌كه طارق عه‌بدول ڕه‌حمان سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ووتەیەکی پێشکەش کرد ، دواتر چەند ڕێنماییه‌كی نوێ پێشکەش بە نوێنەری یانەکان کرا و له كۆتایش تیروپشكی یارییه‌كان به به‌شداری 16 یانه به‌ڕێوه چوو كه هه‌فته‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .