پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه و شێوازی به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ وه‌رزی 2021 - 2022 ، له شاری به‌غداد و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتییه‌كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری 14 یانه‌ی به‌شداری خولی نایاب كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا .
كۆبونه‌وه‌كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 11 ی ئه‌یلولی 2021 و به ئاماده‌بوونی صه‌بیح حه‌نتوش سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به‌ڕێوه چوو هه‌روه‌ك دوایی ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌رانی یانه‌كان بڕیار درا كه یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه بكرێت و له كۆتایی یه‌كه‌م قۆناغ و له هه‌ركۆمه‌ڵه‌یه‌ك چوار یانه‌ی ده‌گاته قۆناغی بژارده .
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا خولی تازه‌پێگه‌یشتوان ئه‌نجام بدرێت بۆ یانه‌كانی نایاب و ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی باله‌ی عێراق له داهاتوویه‌كی نزیك ڕێنماییه‌كان بلاَو ده‌كاته‌وه .