یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێ ی دەرکرد


 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.

1-  بەمەبەستی ئارامی یاریگاکان و پاراستنی گیانی یاریزانان و هانداران پێویستە لەسەر سەرجەم یانەکان پشتگیری ئەم شوێنانە بە نوسراوی فەرمی ئاراستەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکەن، بە پێچەوانەوە هیچ یارییەک لە یاریگای ئەم یانانە بەڕێوە ناچێت ئەگەر پشتگیری لەم شوێنانە خوارەوە نەهێنن.

- پارێزگا - قایمقامیەت  - ناحیە 
- ئاسایش
- پۆلیسی مەدەنی  
- تەندروستی 

2- دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی یارییەکانی خولی پلە دووەکان لەسەر بڕیاری لیژنەی لێکۆڵینەوە بڕیاردرا.
- سزادانی یانەی ڕەواندز بە ئەنجامدانی (1) یەک یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی.

- سزادانی یانەی رانیە بە ئەنجامدانی (2) دوو یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی و سزای دارایی بە بڕی (500,000) پێنج سەد هەزار دینار.

- سزادانی یانەی بازیان بە ئەنجامدانی (2) دوو یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی و سزای دارایی بە بڕی  (500,000) پێنج سەد هەزار دینار.

- سزادانی یانەی بەردەرەش بە ئەنجامدانی (2) دوو یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی و سزای دارایی بە بڕی  (500,000) پێنج سەد هەزار دینار.

- راگرتنی راهێنەری یانەی بەردەرەش (دڵشاد عبدالسلام ) بۆ (2) یاری و سزای دارایی بە بڕی (500,000) پێنج سەد هەزار دینار.

- راگرتنی یاریدەدەری راهێنەری یانەی بەردەرەش (عەلی رەئووف ) بۆ (4) یاری و سزای دارایی بە بڕی (500,000) پێنج سەد هەزار دینار.

3- بڕیاردرا بە یاریکردنی (2) یاریزانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە خولی نایابی کوردستان.

4- بڕیاردرا بە یاریکردنی (2) یاریزانی کوردی دەرەوەی هەرێم و ناوچەی ماددەی (140) لە خولی نایابی کوردستان بەمەرجێک کوردبوونی خۆی بسەلمێنی بە دۆکۆمێنت و زمان بە ئامادەبوونی لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .  

5- ئەنجامدانی تیروپشکی خولی نایاب لە رۆژی سێ شەممە 14-9-2021 لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کاتژمێر (2:00) دوای نیوەڕۆ . 

6- دووپاتکردنەوە لە ئاراستەکردنی نوسراوی فەرمی سەبارەت بە بەشداری کردن لە خولی نایابی کوردستان.

7-ئەنجامدانی رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی خولی نایابی لاوان لە رۆژی سێ شەممە 14-9-2021  لە کاتژمێر (4:00) ی ئێوارە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.

8-راسپاردنی لیژنەی یاریگاکان بە پشکنینی یاریگای یانە پلە نایابەکان :-

ا- لیژنەی یەکەم : 

 هادی کەریم 
  لەتیف ئەمین 
  نەوزاد سالح 

ب- لیژنەی دووەم :

کرێکار زرار 
 جەلال سەعید 
  ئازاد محمد سعید 



PM:10:33:09/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 2584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌