پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوا یاری خولی پله یه‌كی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام درا و كچانی پیره‌مه‌گروون توانیان به بردنه‌وه له كچانی دووكان نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
كاتژمێر 3:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 8 ی ئه‌یلولی 2021 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی یاری كۆتایی خولی پله‌ی یه‌كی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی كوردستان له نێوان كچانی یانه‌كانی پیره‌مه‌گروون و دووكان ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كچانی پیره‌مه‌گروون توانیان به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و نازناوی خوله‌كه‌یان برده‌وه .
ئه‌مه‌و دوایی كۆتاهاتنی یاریی نێوان هه‌ردوو تیم خه‌لاَتی تیپه‌كان و ناوبژیوانان و باشترینی خوله‌كه دابه‌ش كران و كۆتایی به خوله‌كه هات .