پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
وەلی کەریم ڕاهێنەری یانەی نەورۆز دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه‌كانی سنوره‌كه بۆ به‌شداری له خولی نایابی یانه‌كانی عێراق ڕاگەیاند .
وه‌لید كه‌ریم بە پێگەی kooora ی عەرەبی ڕاگه‌یاند کە هۆکاری وازهێنانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی دارایی و نەبوونی پارەی تەواو بۆ تەواو کردنی بۆندەکان ، هەروەک ئاشکراشی کردووە ، لەگەڵ چەند یاریزانێک گفتوگۆمان کرد و كۆتایمان به كاره فه‌رمییه‌كان هێنا لەگەڵیان بەڵام دواجار نەمان توانی پارەی تەواو بۆ ئەو بۆندانە دەستەبەر بکەین ئەمەش وای کرد کە خودی خۆشم بێ هیوا ببم هەر بۆیە بڕیاری پاشەکشەم دا لە یانەکە و ماڵئاواییم لێ کردن .
جێگه‌ی باسه بۆ یه‌كه‌م جاره یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌گاته خولی نایابی یانه‌كانی عێراق و ئه‌وه‌ش دوایی ئه‌وه‌ی له وه‌رزی ڕابردوو وه‌لید كه‌ریم ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت .