پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له ژێر چاودێری یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی كوردستان و به هاوكاری لقی سلێمانی یه‌كێتییه‌كه و ڕێكخراوی CDO كۆتایی هات به خولی داوه‌رانی یاری تۆپی باله له شاری سلێمانی كه ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایاند .
خوله‌كه به‌به‌شداری 26 داوه‌ر كه 6 خاتوون و 20 پیاو بوون به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی و له‌لایه‌ن وانه‌بێژ شوان عه‌لی له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا وانه‌كانی وترانه‌وه و دوایی كۆتاهاتنی وانه‌كانی خوله‌كه‌ش به‌شداران به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی تاقیكردنه‌وه‌یان ئه‌نجام دا .
ئه‌مه‌و له پاش كۆتاهاتنی خوله‌كه و له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ، جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی ووتی ، خولێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا به‌ڕێوه چوو كه تێیدا به‌شداران به شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی به‌شدار بوون له وانه‌كان و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیشمان بوو كه شه‌ش خاتوون زۆر سه‌ركه‌وتوانه به‌شداریان له‌سه‌رجه‌م وانه‌كان كرد .
دواجار ره‌شید ووتیی ، سوپاسی به‌ڕِێزان سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی كوردستان و د ، ڕزگار به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵی ژیما و كارمه‌ندانی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی و ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین و هیوادارین یاری باله هه‌میشه له‌به‌ره‌و پێشچوندا بێت .