پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ئاگادارییه‌كی بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانی به‌شداری خولی پله یه‌كی عێراق ڕاگه‌یاند .
لیژنه‌ی ناوبراو له ئاگادارییه‌كه‌ی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه خولی وه‌رزی 2020 - 2021 ی پله یه‌كی تۆپی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی عێراق له به‌رواری 15 ی 9 / 2021 ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌روه‌ك یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كه‌ش ئاگادار ده‌كات كه كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ڕاكێشانی تیروپشكی یارییه‌كان له به‌رواری 26 ی ئابی 2021 و له نێو هۆڵی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت.
یه‌كێتی باله‌ی عێراق سالاَنه خولی پله یه‌كێتی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی عێراق بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانی كوردستان و ناوه‌ڕاست و خوارو ئه‌نجام ده‌دات و له كۆتایش دوو تیپی ده‌گاته ڕیزی پله نایابی یانه‌كانی عێراق ، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش یه‌كێتی ناوبراو بڕیاری داوه كه یارییه‌كانی خولی نایاب به شێوه‌ی خول ئه‌نجام بدات و هه‌ر یانه‌یه‌كیش ده‌توانێت پیشه‌گه‌رێك بانگێشتی پێكهاته‌كه‌ی بكات .