پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی بره‌و دان به تواناكانی ڕاهێنه‌رانی ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هاوكاری یه‌كێتی باله‌ی بولگاریا ، ڕاهێنه‌رانی بانگێشت ده‌كات بۆ بره‌و دان به تواناكانی خۆیان و به‌شداریان وه‌ك یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌رانی یانه‌كانی بولگاریا و بینینی پلان و شێوازی مه‌شق و ئاماده‌كاری تیپه‌كانی ئه‌و ولاَته .
ئه‌مه‌و یه‌كێتییه‌كه له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی تیلیگرام ئاگادارییه‌كی بلاَو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ڕاهێنه‌رانی ئاسته‌كانی ( پێشكه‌وتوان ، كچان و ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان ) ده‌توانن ناوی خۆیان و كۆپییه‌كی پاسۆرتیان و دوو وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بنێرن بۆ یه‌كێتی باله‌ی عێراق .
له ئاگادارییه‌كه‌ی یه‌كێتی ناوبراو هاتووه كه ته‌واوی ڕێنماییه‌كان بۆ به‌شداری له‌و چالاكییه له ڕێگه‌ی په‌ڕه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی باله‌ی عێراق بلاَو ده‌كرێته‌وه ئه‌وه‌ش له داهاتوویه‌كی نزیكدا .