پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی سێ هه‌فته‌ی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی سلێمانی و ئه‌نجام دانی چه‌ندین یاری دۆستانه ، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق بۆ ئاماده‌كاری زیاتر و به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی به‌ره‌و ولاَتی بولگاریا به‌ڕێكه‌وتن .
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی باله‌ی عێراق له هه‌واڵێكی دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به پاڵپشتی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق ، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق له شاری سلێمانی و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وه به‌ره‌و ولاَتی توركیا به‌ڕێكه‌وتن تا له‌وێوه بگه‌نه ولاَتی بولگاریا ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی كه‌مپێكی ئاماده‌كاری و ئه‌نجام دانی چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه .
هه‌روه‌ك ماڵپه‌ری یه‌كێتییه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه كه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له سه‌ره‌تایی مانگی داهاتوو ده‌گه‌نه ولاَتی تونس به‌مه‌به‌ستی به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی باله‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی ولاَتانی عه‌ره‌بی دا .