پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی حه‌وت یاری هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانكانی عێراق ده‌ستی پێكردوو له ده‌ست پێكی یارییه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌شدا ، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ڕێوه چوون .
یانه‌ی غاز شیمال له یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یدا میوانداری له یانه‌ی كه‌ربه‌لا كردوو هه‌ردوو یانه به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون ، یانه‌ی جنسیه نه‌یتوانی به‌ربه‌ستی مه‌صافی جنوب ببڕێت و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ توشی شكست هات .
له شاری سلێمانی یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداری له یانه‌ی جه‌یش كردوو یاریه‌كه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی نه‌ورۆز و به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم كۆتایی هات .
له لایه‌كی دیكه‌وه كوفه و دیفاع مه‌ده‌نی به 3 گۆڵ یه‌كسان بوون و هه‌رچی شه‌رگات و سوق الشیوخ بوو یاریه‌كه‌یان به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات ، یانه‌ی حسێن له شاری هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی برایه‌تی و توانی به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم یارییه‌كه له یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه به‌ڕێته‌وه .
دواجار عه‌له‌م و عه‌فه‌ك به گۆڵێك یه‌كسان بوون .