پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی هه‌ڵبژارده‌ی ولاَتانی ئاسیا كه له ئێستادا و به شێوه‌ی ئۆن لاین یارییه‌كانی به‌ڕێوه ده‌چێت ، ئاكار عه‌لی یاریزانی پاڵه‌وانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یه‌كێك له یاریزانه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی له دوایی پێنجه‌م یاری خۆی بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی له یاریزان مالیك كۆناڵی سوری برده‌وه .
ئه‌و یارییه به یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه هه‌ژمار كرا‌و دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێز دواجار ئاكار به بردنه‌وه‌ی خاڵی گرنگی یارییه‌كه‌ی وه‌رگرت و به كۆی 4,5 خاڵ توانی بێته پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كان كه 23 یاریزانی به‌هێزی ولاَتانی عه‌ره‌بی و ئێرانی تێیدا به‌شدارن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی ئاكار ، ئه‌سعه‌د ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ئاكار بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی كه‌ناڵ و ڕۆژنامه‌كانی نێو خۆی و ده‌ره‌كی و ئه‌نجامه‌كانی بۆ یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و یانه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه جێگه‌ی دڵخۆشین ، هه‌روه‌ك پیرۆزبایی له‌و یاریزانه پاڵه‌وانه كردوو هیوایی خواست له ڕكابه‌رییه‌كه‌ی داهاتووی كه ڕوبه‌ڕوی یاریزان ئاریان غولاَمی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌بێته‌وه بتوانێت ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات و هه‌رده‌م له پێشه‌نگی یاریزانان بمێنێته‌وه .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌ردوو یاریزانه هاوپۆله‌كه‌ی ئاكار كه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێك دێنن له ڕكابه‌رییه‌كان به‌رده‌وامن و نه‌میر به 3 خاڵ و عه‌لی له‌یس به 2,5 خاڵ ده‌یانه‌وێت له ڕیزبه‌ندییه‌كان دانه‌بڕێن .