پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش به‌ڕێوه چوونی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان و به بردنه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی توانی نازناوی وه‌رزی 2020 - 2021 ی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت ، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆیدا .
له‌و هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی برایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بوونه میوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و پاش ئه‌نجام دانی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یاریزانانی برایه‌تی توانیان به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتابهێنن و نازناوی خوله‌كه مسۆگه‌ر بكه‌ن .
هه‌ر له یارییه‌كانی هه‌فته‌كه یانه‌ی زاخۆ و شێروانه به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و هه‌ندرێن و سیروانی نوێش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان ، خاڵی یارییه‌كه‌یان دابه‌ش كرد .
ئه‌نجامی یارییه‌كان و ڕیزبه‌ندییه‌كان :