یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی ده‌ركرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامه‌كانی‌، یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ ده‌رکرد .

١- سەبارەت بە پەڵپی ( اعتراچ )ی یانەی ( خورماڵ ) بەرامبەر بە یانەی ( باباگوڕگوڕ ) ، دوای لێکۆڵینەوەی لێژنەی ڕێککاری و سزادان ، بڕیاردرا :

أ- ھەژمارکردنی یانەی ( خورماڵ ) بە براوە ( 3 - 0 ) لە یاریەکە .

ب- ئاگادارکردنەوەی سەرجەم یانەکانی بەشداربوو لە چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێ ، بە ئەنجامدانی کارەکانیان بەڕێکوپێکی بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسن .

ج- بانگھێشتکردنی ڕاھێنەری ھەردوو یانەی ( خورماڵ و باباگوڕگوڕ ) ، لە ڕۆژی دووشەممە 2021/6/7 کاتژمێر 4:00 ی ئێوارە ، بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .

٢- سەبارەت بە پەڵپی ( اعتراچ ) ی یانەی ( ڕانیە ) بەرامبەر بە یانەی ( سەورە ) ، دوای لێکۆڵینەوەی لێژنەی ڕێککاری و سزادان ، بڕیاردرا : 

ھەژمارکردنی یانەی ( ڕانیە ) بە براوە  ( 3 - 0 ) .

٣- لەخولی نایابی لاوانی کوردستان سەرجەم یاریزانانی ھەرێمی کوردستان ، لە تەمەنی ڕێگەپێدراو ئازادن لەھەر یانەیەک یاری بکەن . 

٤- ئاگاداری سەرجەم سەرپەرشتیار و ناوبژیوانان دەکەینەوە ، کە لە ماوەی دوو ڕۆژ لەسەریان پێویستە ڕاپۆرتی یاری بگەیەننە دەستی ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ھەرکەسەو لە شاری خۆی ، لە ھەمان کاتدا لە ڕێگەی ( واتساپ )بگاتە سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .

٥- ڕاسپاردنی سکرتێری یەکێتی تۆپی پێ بە ئامادەکردنی لیستی ناوی کەمتەرخەمەکان لە سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانان کە ڕاپۆرتەکانیان دواخستووە . 

٦- سزادانی ئەو سەرپەرشتیار و ناوبژیوانانەی کە ڕاپۆرتیان دواخستووە . 

٧- بۆ ھیچ کەسێک نیە لە خێزانی تۆپی پێ  ( سەرپەرشتیاران ، ڕاھێنەران ، ناوبژیوانان ، یاریزانان ، ئەندامانی یانەکان )، ھیچ لێدوان و وتە و ڕاوبۆچوونی نابەجێ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەرببڕێ ، بە پێچەوانەوە توندتریین سزا دەدرێت .

ھەر کەسێکیش ھەر شتێکی ھەیە دەتوانێ سەردانی بارەگای یەکێتی تۆپی پێ بکات و ڕاوبۆچوونی خۆی دەرببڕێت و گوێی لێدەگیرێت .

٨- دانانی لێژنەی گرێبەست بۆ ڕێکخستنی گرێبەستی یاریزانان .

٩- ھەر یانەیەک گرێبەست لەگەڵ یاریزانان ئەنجام نەدات ، ئەم یاریزانە لە کۆتایی وەرز ئازادە .

١٠- ھەر گرێبەستێک لە دادنووس ئەنجامنەدرابێت ، لەلای یەکێتی تۆپی پێ باوەڕپێکراو نیە . 

١١- ئاگاداری بۆ سەرجەم یانەکان ، پێویستە یاریگا بەباشترین شێوە ئامادە بکرێت ، لە ھێلکاری یاریگا و ژووری میوان و ژووری ناوبژیوانان ، بە پێچەوانەوە یەکێتی تۆپی پێ سەرپشکە لە گواستنەوەی یاریەکان .

١٢-ڕاگرتنی سەرپەرشتیاری یانەی سەرچنار ( عەبدولخالق شەریف ) بۆ دوو یاری و سزادانی بە بڕی ( 500,000 ) پێنج سەد ھەزار دینار .

١٣- ڕاگرتنی ( حەسەن محەمەد ) لە یانەی برایەتی و بەبری سزای ( 250,000 ) ھەزار دینار .

١٤- ڕاگرتنی یاریزان ( سالار عومەر ) ژمارە ( 18 ) لە یانەی خەڵاتی پێنجوین بۆ ( 3 ) یاری ، سزاکە بۆ ساڵی داھاتوو کاری پێدەکرێت . 

١٥- لەگەڵ دەستخۆشی لە جەماوەری یانەی چوارقوڕنە ، ھیوادارین دەستەی کارگێڕی یانەی چوارقوڕنە کۆنتڕۆڵی جەماوەرەکەی بکات .

١٦- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆیەکەمجار جامی سوپەری ھەرێم ، بە بەشداری تیپەکانی خاوەن پلەی یەکەم تاوەکو چوارەم لە تیپەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایاب ڕادەگەیەنێت .



PM:09:55:02/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 1948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌