پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دووه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاره سه‌رجه‌م یارییه‌كان له كاتژمێر 4:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌ست پێبكه‌ن .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دووه‌م قۆناغی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستانی ئاشكرا كرد كه سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 16 ئایاری 2021 به‌ڕێوه‌ده‌چن و تێیداو پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له یانه‌ی شێروانه‌ی كه‌لار ده‌كات .
هه‌روه‌ك دووه‌م یاری سیروانی نوێ له شاری هه‌ولێر ده‌بێته میوانی برایه‌تی و هه‌ندرێن و زاخۆش له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ندرێن یاری ده‌كه‌ن .