پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان تیروپشكی یارییه‌كانی خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستانی ئه‌نجام دا‌و بڕیاری دا له به‌رواری 28 ئایاری 2021 یارییه‌كانی خوله‌كه ده‌ست پێبكات .
خوله‌كه به‌به‌شداری تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی ( شێروانه ، هه‌ندرێن ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر ، نه‌ورۆز ، سیروانی نوێ ، دهۆك ، سیروانی هه‌ڵه‌بجه ، كۆیه ، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و برایه‌تی ) ده‌بێت له تیروپشكی خوله‌كه‌دا و له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م لاوانی شێروانه میوانداری له لاوانی هه‌ندرێن ده‌كات و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی ڕوبه‌ڕوی لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه .
هه‌رچی خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌یه :