پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ دووەم مانگی لەسەریەک و بەسەرپەرشتی لیژنەیەک له یەکێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی کوردستان باشترینەکانی مانگی نیسانی 2021 هەڵبژێردران ، لە ڕاپرسیەکەدا کە 15 ڕاهێنەر و 15 کاپتنی یانەکان و 24 دەزگای ڕاگەیاندن تێیدا بەشداریکرد ، دوای وەرگرتنی دەنگەکان و جیاكردنه‌وه‌یان له كۆی 54 ده‌نگ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ و یاریزانی هێرشبه‌ری هه‌مان یانه به باشترینه‌كان دیاری كران و گۆڵ پارێزیش له یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی بوو ؛
ناوی باشترینه‌كان و ده‌نگه‌كانیان :
باشترین ڕاهێنەر / ڕزگار عەلی لەیانەی سیروانی نوێ بە ( 41) دەنگ.
باشترین یاریزان / بەهاددین بەکر یاریزانی یانەی سیروانی نوێ بە (35 ) دەنگ
باشترین گۆڵپارێز / عەبدوڵا حەمەد لەیانەی برایەتی بە ( 33) دەنگ.