پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی شه‌ره‌فی میوانداری جامی كه‌نداو 25 درایه عێراق و یارییه‌كانی له شاری به‌سره به‌رێوه ده‌چێت ، حكومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ست پێكردووه تا جوانترین پێشوازی له جامه‌كه بكه‌ن .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی ڕاسپاردووه كه پێداویستییه‌كانی شاری به‌سره دابین بكه‌ن و هه‌ردوو یاریگه‌ی جه‌زع نه‌خله و میان ئاماده بكرێت به مه‌به‌ستی پێشوازی له یارییه‌كان ،
هه‌روه‌ك یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان به چڕی كار له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ن و پارێزگاری به‌سره ڕاسپێردراوه بۆ ئه‌نجام دانی كاره‌كان به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت میوانداریكردنی جامی كه‌نداو 25 زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلاری تێبچێت ئه‌وه‌ش بۆ نیشان دانی ڕووی جوانی وه‌رزشه له ولاَتدا .
جێگه‌ی باسه له مێژووی ئه‌نجام دانی جامی كه‌نداو ئه‌مه بۆ دووه‌م جاره ولاَتی عێراق میوانداری له‌و جامه ده‌كات كه یه‌كه‌م میوانداری له ساڵی 1979 بوو هه‌روه‌ك عێراق جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌شی به‌ده‌ست هێنا .