پێشمه‌رگه سپۆرت
پاش ئه‌وه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان بڕیار درا كه خولی نایاب بۆ وه‌رزی 2021 ئه‌نجام نه‌دریَت ، یه‌كێتیه‌كه پێداچونه‌وه‌ی به‌و بڕیاره‌ی كردوو ، بڕیاری دا خولی نایابی لاوانی یانه‌كانی كوردستان و جامی لاوانی كوردستان ئه‌نجام بدات .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ئاگاداری ته‌واوی یانه‌كانی به‌شداری خولی نایاب ده‌كات كه خولی نایابی لاوان له كات و واده‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت و سه‌رجه‌م یانه‌كانی كوردستانیشی ئاگادار كردووه له به‌شداریان له جامی لاوانی یانه‌كانی كوردستان كه به‌شداری یانه‌كان له‌و جامه‌دا ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه ، لیژنه‌ی ناوبراو كۆتا واده‌ی به‌شداری یانه‌كانی بۆ 28 ی نیسانی 2021 دیاری كردووه له گه‌یاندنی نوسراوی یانه‌كانیان به یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان .