پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تۆپی پێی قه‌ته‌ڕ هه‌ڵوێستێكی مێژووی نیشان دا پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری دا ئه‌و داوایه‌ی كردبووی بۆ میوانداری پاڵه‌وانێتی كه‌نداو 25 بیكشێنێته‌وه .
ئه‌مه‌و پاش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ و له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری دا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و به په‌له پێك بهێنرێت بۆ ده‌ست پێكی ته‌واوی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی كه پێویستن بۆ میوانداری له‌و پاڵه‌وانێتیه ، هه‌روه‌ك بڕیاره مافی ئه‌و میواندارییه بدرێته شاری به‌سره و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ست پێده‌كات تا له ڕۆژی 4 ی نیسانی 2021 یاریگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی به‌سره ته‌واوی یاریگه‌كان ئاماده‌بن بۆ پشكنینی لیژنه‌ی چاودێری پاڵه‌وانێتیه‌كه تا ڕاپۆرتی كۆتایی بده‌نه یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌نداو .
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوان سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ولاَتی قه‌ته‌ڕی كردوو دووپاتی كرده‌وه كه ته‌واوی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ پێشوازی له شاندی نێردراوی یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌نداو كه مه‌به‌ستی سه‌ردانی شانده‌كه بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی یاریگه و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانه له‌و شاره‌دا .