پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق بڕیاری دا به ئه‌نجام دانی خولی باسكه‌ی كورِانى یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان .
یه‌كێتیه‌كه به‌مه‌به‌ستی دروست بوونی پێگه‌ی یارییه‌كه له یانه‌كان و گرنگی دانی زیاتر به‌و یارییه خوله‌كه ئه‌نجام ده‌دات و پاش كردنه‌وه‌ی ده‌رگای تۆماركردنی ناوی یانه‌كان شه‌ش یانه ڕه‌زامه‌ندیان پیشان دا له به‌شداریان له خوله‌كه كه بریتین له یانه‌كانی ( زاخۆ ، حه‌شد الشعبی ، خطوط ، حله ، التضامن و نفت الشمال ) .
هه‌روه‌ك له بڕیاره‌كانی یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق بۆ له دایك بووانى 2005 - 2006 به‌ره‌و سه‌ر ده‌بێت و یارییه‌كانی شان به شانی خولی نایابی پێشكه‌وتوان به‌ڕێوه‌ده‌چن .