پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری شه‌ش یانه و له ماوه‌ی پێنج ڕۆژ یارییه‌كانی خولی باله‌ی كچانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بۆ یادی كیمیابارانی ئه‌و شاره نه‌مره به كۆتاهات و له كۆتا یاری خوله‌كه‌ش كچانی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر توانیان نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنن .
كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 15 / 3 / 2021 و له نێو هۆڵی هه‌ڵه‌بجه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی دوا یارییه‌كانی خوله‌كه ئه‌نجام دران .
له یه‌كه‌م یاری دا و بۆ دیاری كردنی پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی هه‌ردوو تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و سلێمانی به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یاریه‌كی یه‌كلایه‌نه كچانی ده‌ربه‌ندیخان به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی سێهه‌می خوله‌كه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
پاش ئه‌و یارییه و به یاریه‌كی به‌هێز بۆ جامی یه‌كه‌می هه‌ردوو تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر و ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه ، جیاواز له یاری پێشویان كچانی ئه‌كاد به ئاست و ئه‌نجام توانیان سه‌ركه‌وتووبن دوایی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش نازناوی خوله‌كه بۆ كچانی ئه‌كاد و پله‌ی دووه‌م بۆ كچانی ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی بوو .
له كۆتایش خه‌لاَت به‌سه‌ر تیپه‌كان و یاریزانان دابه‌ش كرا و كۆتایی به یارییه‌كانی خوله‌كه هات .