پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی كاراتێی عێراق لقی سلێمانی به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له نێو هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌كه له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره له كاتژمێر 10:00 ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 5 / 3 / 2021 و له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌به‌شداری تیپی كاراتێی نۆ یانه پاڵه‌وانێتی كاراتێی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی یانه‌كانی سنوری شاری سلێمانی ده‌ست پێبكات .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه كراوه‌و تیپی كاراتێی یانه‌كه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له یانه به‌شداره‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی شاری سلێمانی ، سه‌باره‌ت به به‌شداری تیپه‌كه‌یان شاخه‌وان ئه‌حمه‌د ڕاهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی یانه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تییپه‌كه‌مان ئاماده‌ی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌یه كه چه‌ندین ساڵه بۆ ئه‌و ئاستانه و له سه‌ر ئاستی شاری سلێمانی ئه‌نجام نه‌دراوه ، شاخه‌وان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یارییه‌كانی بۆ هه‌ردوو جۆری كاتا و كۆمیته ده‌بێت و تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ش ئاماده‌كاری پێویستی هه‌یه‌و ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین .