پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان ، لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی یانه‌كانی كوردستانی ڕاگه‌یاند .
یارییه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه له كاتژمێر 2:45 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 3 / 3 / 2021 ده‌ست پێده‌كات و بڕیاره له یه‌كه‌م ڕۆژی یارییه‌كاندا چوار یاری ئه‌نجام بدرێن و تێیداو برایه‌تی و سۆران له‌سه‌ر یاریگه‌ی برایه‌تی به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌روه‌ك سیروانی نوێ میوانداری له هه‌ولێر ده‌كات ، له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ڵۆش یانه‌كانی هه‌ڵۆ و چه‌مچه‌ماڵ ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و ئارارات-یش ده‌بێته میوانی دهۆك .