پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خوله‌كانی ده‌كات و له دوا ئاگاداریی یه‌كێتیه‌كه‌شدا یانه‌كان و ستافی هونه‌ری و كارگێڕی و یاریزانان ئاگادار ده‌كاته‌وه له گه‌یاندنی بڕیی ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر یانه به به‌شی ژمێریاری یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان .
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان :
ئاگاداری ئەو یانانە دەکەینەوە، کە غەرامەی ماددی لەسەر یانەکەیانە یان لەسەر ستافی هونەری و کارگێری و یاریزانەکانیان هەیە، پێویستە بە زووترین کات بڕی غەرامەکە رادەست بکەن بەمشێوەیەی خوارەوە:
١- ئەگەر غەرامە لەسەر یانەکە بێت، مەرجە پێش دەستپێکردنەوەی خول بڕی غەرامەکە رادەستی ژمێریاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکات، بە پێچەوانەوە یاری ئەو یانەیە بەڕێوە ناچێت.
٢- ئەگەر غەرامەکە لەسەر ستافی هونەری و کارگێری و یاریزانان بێت، مەرجە پێش دەستپێکردنەوەی خول، کەسی سزا دراو بڕی غەرامەکە رادەستی ژمێریاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکات، بە پێچەوانەوە مافیان نابێت لە نێو یاریگە ئامادەبن و یاری بکەن.