پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاری تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی سه‌ید سادق و چه‌مچه‌ماڵ بۆ خوله‌كانی پله یه‌كی كوردستان و پله نایابی یانه‌كانی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به یاریه‌كی دۆستانه هه‌ردوو تیم به یه‌ك گه‌یشتن .
یارییه‌كه گڕوتینی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی و دوای 90 خوله‌ك له كاتی یاسایی یانه‌ی سه‌ید سادق توانیان به ئه‌نجامی 5-2 گۆڵ له یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ به‌رنه‌وه .
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی سه‌ید سادق له ئێستادا و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت له خولی پله یه‌كی كوردستان و یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ-یش یه‌كێكه له تیپه ڕكابه‌ره‌كانی خولی نایابی كوردستان .