پێشمه‌رگه سپۆرت -
خولی نایابی تۆپی پێی كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ یاریگه‌ی گه‌وره درێژه‌ی هه‌یه‌و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 30 / 1 / 2021 دوو یاری له قۆناغی یه‌كه‌م و دوا یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه به‌ڕێوه چوون .
له شاری به‌غداد و له‌سه‌ر یاریگه‌ی مه‌لعه‌ب شه‌عبی دووه‌م یارییه‌كان ئه‌نجام دراو له یه‌كه‌م یاری دوا هه‌فته‌ی یه‌كه‌م قۆناغ بیلادی له كچانی مسته‌قبه‌ل یان برده‌وه و هه‌روه‌ك دووه‌م یاریش به یارییه‌كی به‌هێز و له نێوان كچانی نه‌فت شیمال و نه‌ینه‌وا ئه‌نجام دراو كچانی نه‌فت شیمالی كه‌ركوك توانیان به ئه‌نجامی 5 گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌ی سێهه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
سومه‌ییه قادر یاریزانی شاری سلێمانی و پیشه‌گه‌ری یانه‌ی نه‌فت شیمال له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت له شاری به‌غداده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیپه‌كه‌ی یانه‌ی نه‌فت شیمال زۆر به‌هێزه و ئاماده‌كاری پێویستیان هه‌یه بۆ ئه‌و خوله كه چوار تیم تێیدا به‌شداره و یارییه‌كانی به دوو قۆناغی ئه‌نجام ده‌درێت .
سومه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تیپه‌كان یارییه‌كانیان به شێوه‌ی ده‌وری و به دوو قۆناغی چوون و هاتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ش یانه‌ی نه‌فت شیمال توانیویانه زۆرترین بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن كه سێ سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌كه و به ئه‌نجامه‌كانی
نه‌فت شیمال × شه‌باب مسته‌قبه‌له 5-0
نه‌فت شیمال × بیلادی 4-0
نه‌فت شیمال × نه‌ینه‌وا 5 - 0
براوه بوون ، دواجار ئه‌و كیژه یاریزانه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ڕِۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 6 / 2 / 2021 یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغی خوله‌كه ده‌ست پێده‌كاته‌وه و وه‌ك كیژانی یانه‌ی نه‌فت شیمال بۆ بردنه‌وه و نازناوی خوله‌كه ئاماده‌ن .