پێشمه‌رگه سپۆرت -
عه‌بدول عه‌زیز تائی سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌رزش بۆ هه‌مووانی عێراق له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یسبووك پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ده‌ست نیشان كردنی هه‌ریه‌ك له ( سواره كه‌ریم - سه‌رۆك ، ئه‌رده‌لاَن محه‌مه‌د - جێگر ، ئه‌ندامان به‌همه‌ن غه‌ریب ، شڤان ڕه‌ووف و میران محه‌مه‌د ) وه‌ك لقی نوێی سه‌ندیكاكه‌ی له پارێزگای سلێمانی كرد .
هه‌ر له‌و پیرۆزباییه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌رزش بۆ هه‌مووانی عێراق هیوای سه‌ركه‌وتن ده‌خوازێت بۆ ئه‌م هه‌نگاوه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌م ستافه بۆ ده‌رخستنی سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان به گشتی و پارێزگه‌ی سلێمانی به تایبه‌تی به‌و پێیه‌ی كه وه‌رزشی عێراق وه‌ك كانیاوێك وایه هه‌موان تینوێتی خۆیانی لێده‌شكێنن .
جێگه‌ی باسه لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی پارێزگه‌ی سلێمانی كه له‌و ناوانه‌ی سه‌ره‌وه پێك هاتووه له به‌رواری 11 / 1 / 2021 و له باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی سیروانی نوێ به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان ڕاگه‌یه‌ندرا .