پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی داهاتوو ڕێكه‌وتی 21 و 22 / 1 / 2021 له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ، ساسان عه‌بدول غه‌نی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نج تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و ووتی ، سوپاس بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه كه هه‌میشه ده‌رگای والاَ بووه بۆ شه‌تڕه‌نج زانانی شاری سلێمانی و زۆرترین پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی كوردستان و عێراق و شاری سلێمانی میوانداری ده‌كات و ته‌واوی كارئاسانیمان بۆ ده‌كات له دابین كردنی كاره‌با و پێداویستی هه‌ربۆیه ئێمه به هاوكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه توانیومانه زۆرترین چالاكی له هۆڵی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كه ئه‌نجام بده‌ین .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه تایبه‌ته به یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و یارییه‌كانی له ماوه‌ی دوو ڕۆژ ئه‌نجام ده‌درێت كه له كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 21 / 1 / 2021 ده‌ست پێكی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی ده‌بێت و له ڕۆژی هه‌ینی دوا جه‌وله‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت .