پێشمه‌رگه سپۆرت -
قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كۆتایی هات و هه‌ر تیپَێك دوایی ئه‌نجام دانی شه‌ش یاری كۆی خاڵه‌كانی به‌دیار كه‌وت .
یانه‌ی شوڕته‌ی به‌غداد به 16 خاڵ توانیان پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م بگرن و هه‌روه‌ك پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به 15 خاڵ‌و و به جیاوازی ته‌نیا یه‌ك خاڵ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یان گرتووه .
هه‌رچی یانه‌ی حه‌بانییه یه به 11 خاڵ له پله‌ی سێهه‌م دێت و سه‌ناعه‌ش خاوه‌ن 9 خاڵه و پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی گرتووه .
پله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیش بۆ تیپی باله‌ی یانه‌كانی دووكان و قاسم و مه‌سافییه .
ڕیزبه‌ندی یانه‌كان :
شوڕته 16 خاڵ
پێشمه‌رگه 15 خاڵ
حه‌بانیه 11 خاڵ
سه‌ناعه 9 خاڵ
دووكان 5 خاڵ
قاسم 4 خاڵ
مه‌سافی شیمال 3 خاڵ