پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام درا و به بردنه‌وه‌ی كچانی یانه‌كانی ئه‌كاد و قه‌ره‌قوش ئه‌و دوو یانه‌یه بلیتی گه‌یشتنیان به یاری كۆتایی بڕی .
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 24 / 11 / 2020 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌كاد و به ئه‌نجام دانی دوو یاری ، یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو .
له یه‌كه‌م یاریدا كچانی یانه‌ی ئه‌كاد توانیان به ئه‌نجامێكی یه‌كلایه‌نه و به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له كچانی ئه‌مانه به‌غداد ببه‌نه‌وه و هه‌روه‌ك دووه‌م یاریش له نێوان كچانی یانه‌كانی قه‌ره‌قوش و ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی ئه‌نجام دراو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كچانی قه‌ره‌قوش توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی یه‌كلایه‌نه بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش هه‌ردوو یانه‌كانی ئه‌كاد و قه‌ره‌قوش یاری كۆتایی خولی نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئافرۆده‌یت و ئه‌مانه به‌غدادیش بۆ پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی به یه‌ك ده‌گه‌ن .