پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 23 / 11 / 2020 و له نێو هۆڵی ئه‌كاد یاری نێوان تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ئافرۆده‌یت و ئه‌مانه به‌غداد به‌ڕێوه بچێت ، به‌لاَم به‌هۆی بوونی كێشه‌یه‌ك ئه‌و یارییه ئه‌نجام نه‌درا .
له شاری هه‌ولێره‌وه سه‌نگه‌ر مسته‌فا ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی ئافرۆده‌یت له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی سلێمانی پاشه‌كشه‌ی له خوله‌كه كرد ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌و تیپانه كه یانه‌كانی سلێمانی و خاڵس بوون هه‌ژمار نه‌كراو ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كچانی سیروانی شاره‌زوور سه‌رنه‌كه‌ون بۆ قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و له‌به‌رامبه‌ردا كچانی یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ر كرد .
هه‌رچی ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌مشه‌و یه‌كێتی باله‌ی عێراق به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری تیپه‌كانی باله‌ی یانه‌كانی ( ئافرۆده‌یت ، ئه‌كاد ، قه‌ره‌قوش و ئه‌مانه به‌غداد ) كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا‌و سه‌رئه‌نجام بڕیار درا تیپی باله‌ی یانه‌ی ئافرۆده‌یت به پله‌ی یه‌كه‌م و ئه‌مانه به‌غداد به پله‌ی دووه‌م بگه‌نه قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین و وه ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 24 / 11 / 2020 و له كاتژمێر 3:00 یه‌كه‌م یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین له نێوان كچانی یانه‌كانی ئه‌كاد و ئه‌مانه به‌غداد ئه‌نجام ده‌درێت و دووه‌م یاریش له كاتژمێر 5:00 له نێوان تیپه‌كه‌مان ، یانه‌ی وه‌رزشی ئافرۆده‌یت و قه‌ره‌قوش به‌ڕێوه ده‌چێت و براوه‌ی ئه‌و دوو یارییه‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه یاری كۆتایی خوله‌كه .