پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی كۆچكردوو ( دكتۆر له‌تیف ) ی تایبه‌ت به تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی دوا یاری پاڵه‌وانێتی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام درا كه له نێوان تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی سلێمانی و ڕزگاری بوو .
له‌و یارییه‌دا و پاش ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامی 14 - 10 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سلێمانی كۆتایی هات ، به‌لاَم له گێمی دووه‌م و دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێزی یاریزانان سه‌رئه‌نجام یانه‌ی ڕزگاری توانیان ئه‌نجامه‌كه بگۆڕن و به جیاوازی دوو گۆڵ و به ئه‌نجامی 26 - 24 گۆڵ یاریه‌كه‌یان برده‌وه .
له پاڵه‌وانێتی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی ( سلێمانی ، ڕزگاری و سه‌رچنار ) به‌شداریان كردوو یه‌كێتی تۆپی ده‌ستی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی كرد .