پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 21 / 11 / 2020 و له نێو هۆڵی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان لقی سلێمانی ، یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی سلێمانی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه ، سلێمانی ، سیروانی نوێ و سه‌رچنار ) كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ ئه‌نجام دانی چالاكییه‌كانی ئه‌نجام دا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدان ئاماده‌ی بوو وتوو وێژ كرا سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتی گۆۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌وه‌ش به هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان لقی سلێمانی .
ئه‌مه‌و بڕیاره له داهاتوو یه‌كێتی ناوبراو بڕیار له واده‌ی به‌ڕێوه چوونی ئه‌و چالاكییه‌ی بدات و كات و یاریگه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه دیاری بكات .