پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه به‌هێزه‌كانی خولی نایابی تۆپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و ڕۆژی هه‌ینی 20 / 11 / 2020 به ئه‌نجام دانی چوار یاری له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یانه به‌شداره‌كان كێبڕكێكانی یانه‌كان توندر بونه‌وه بۆ گه‌یشتن به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین .
له یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه‌دا كه له كاتژمێر 11:00ی سه‌ر له به‌یانی به‌ڕێوه چوو تێیداو كچانی یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گێم له كچانی یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور ببه‌نه‌وه .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه ئافرۆده‌یتی شاری سلێمانی یه‌كه‌م یاری خۆی له خوله‌كه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سلێمانی ئه‌نجام دا‌و تێیداو كچانی ئافرۆده‌یت به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد .
هه‌رچی كچانی یانه‌ی ئه‌كاد بوو دووه‌م یاریشیان به هه‌مان ئه‌نجامی یاری یه‌كه‌م به كۆتاهێنا و به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له كچانی ئیسكانیان برده‌وه .
دواجار و یاری لوتكه‌ی دووه‌م ڕۆژ له نێوان كچانی قه‌ره‌قوشی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه چوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز له كۆتایی كچه قه‌ره‌قوشییه‌كان توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم كچانی ده‌ربه‌ندیخان ببه‌نه‌وه .
بڕیاره یارییه‌كانی خوله‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت و ڕۆژی شه‌ممه 21 / 11 / 2020 چوار یاری دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت به‌م شێوه‌یه .
ئه‌مانه به‌غداد × سلێمانی - كاتژمێر 11:00
ئافرۆده‌یت × خاڵس - كاتژمێر 1:00
ده‌ربه‌ندیخان × ئه‌كاد - كاتژمێر 3:00
ئیسكان × قه‌ره‌قوش - كاتژمێر 5:00