پێشمهرگه سپۆرت -
دوای ئەوەی یانەی بابان ماوەی ساڵێک زیاترە ھاتۆتە نێو ڕیزی یانەکانی کوردستان و چەند تیپێکی تۆپی پێی دروست کردوە بۆ بەشداریکردن لە خول و پاڵەوانێتیەکان و لە یەکەم ھەنگاویشیدا بەشداری کرد لە جامی عێراق و تارادەیەک ئەو یانەیە ئاشنا بوو بە شەقامی وەرزشی ،ئەم ئاشنا بونەش بێگومان ڕاگهیاندنێكی باشی لە پشتەوە بوو کە ماوەی ساڵێک زیاتر بەردەوام و خۆبەخشانە کاری باش و بەھێزی دەکرد بۆ ناساندنی یانەکە ئەوەی کە ھەموو ئەوانەی دەکرد و بابانی زیاتر ئاشنا کرد بە شەقامی وەرزشی ڕۆژنامەنوس و راگەیاندنی یانەکە دیدار قەرەداخی بوو ، پاش ساڵێك لەو خزمەتانە بەرپرسی ڕاگەیاندنی بابان لە ئەکاونتی خۆیەوە دەست بەرداربونی لە پۆستی بەرپرسی ڕاگەیاندنی بابان ڕاگەیاند و ھۆکارەکەشی بۆلێک تێنەگەیشتن و نەگونجان گەڕاندەوە لەگەڵ ئیدارەی بابان .