پێشمه‌رگه سپۆرت -
له نێو بینای وه‌زاره‌تی وه‌رزش و ولاوانی عێراق ، عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق پێشوازی كرد له شاندێكی وه‌رزشی پارێزگای سلێمانی به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار به وه‌رزش و لاوانی پارێزگاكه .
ئه‌مه‌و شاندی وه‌رزشی شاری سلێمانی كه پێك هاتبوون له ( مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، دكتۆر دیار سدیق جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان ، دكتۆر عه‌لی ته‌ها یاریزانی ڕابردووی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق ، دكتۆر نازم جه‌بار و هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌د یاریزانی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ) ، كۆمه‌ڵێك داواكاریی په‌یوه‌ست به وه‌رزشی شاری سلێمانی و كوردستانیان ئاراسته‌ی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق كردوو هه‌روه‌ك به فه‌رمی بانگێشتیان كرد بۆ سه‌ردانی شاری سلێمانی تا له نزیكه‌وه چاوی به یاریگه و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانی شاره‌كه بكه‌وێت و كه‌م و كوڕی و پێداویستییه‌كان یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وه‌ش له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی وه‌رزشی كوردستان و عێراق به‌و پێیه‌ی شاری سلێمانی یه‌كێكه له شاره گه‌وره‌كانی عێراق كه سالاَنه چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆری وه‌رزشی لێ ئه‌نجام ده‌درێت ، هه‌ر له‌و دیداره‌دا دكتۆر عه‌لی ته‌ها باسێكی له كێشه‌ی یاری باله كرد به گشتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ئه‌مه‌و به‌ڕێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد و هه‌وار مه‌لا محه‌مه‌د كێشه‌كانی ژێر خانی تۆپی پێیان باس كردوو هه‌روه‌ك داواكار بوون كه لاوانی شاره‌كه له چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌شداری یان پێبكرێت .
ئه‌مه‌و عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق داواكارییه‌كانی شاندی وه‌رزشی شاری سلێمانی به ڕه‌وا زانی و به‌ڵێنی دا كه له نزیك ترین كات سه‌ردانی ئه‌و شاره بكات و له نزیكه‌وه یه‌كه وه‌رزشی و یاریگه‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت .
درجال ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه بۆ هه‌موو شاره‌كانی عێراقه و له كار‌و به‌رنامه‌یان دایه سه‌ردانی ته‌واوی دامه‌زاروه وه‌رزشییه‌كان بكه‌ن به پێی توانا و ئه‌و باره‌ی به‌هۆی بلاَو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆناوه ولاَتی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت ده‌نا ئه‌وان پلانی چڕ و جێگیریان هه‌یه بۆ پێشخستنی وه‌رزش له‌سه‌ر ئاستی ولاَت به گشتی .