پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیار بوو له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 31 / 10 / 2020 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه تیپی باله‌ی كچانی یانه‌كانی ئافرۆده‌یت و سیروانی شاره‌زوور به یه‌ك بگه‌ن .
ئه‌و یارییه له چوارچێوه‌ی خولی دۆستانه‌ی تیپه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌رێتی وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ خولی پله نایابی باله‌ی كچانی یانه‌كانی عێراق كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی 11 / 2020 به‌ڕێوه بچێت ، ئه‌مه‌و یاری نێوان هه‌ردوو تیم بۆ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 1 / 11 / 2020 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه دواخرا ، سه‌باره‌ت به دواخستنی ئه‌و یارییه سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت پشت ڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ ئه‌و یارییه دواخراوه و پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كه‌ش واده‌ی یاری كۆتایی خوله‌كه دیاری ده‌كرێت كه كچانی ده‌ربه‌ندیخان و براوه‌ی ئه‌م یارییه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .