پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی شه‌تڕِه‌نجی سلێمانی به هاوكاری یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پالاَوتنی قۆناغی پێش كۆتایی یاریزانانی شاری سلێمانی به شێوه‌ی كراوه ئه‌نجام ده‌دات ، پالاَوتنه‌كه له ڕۆژانی 29 تا 2 ی 11 / 2020 و له نێو هۆڵی تایبه‌ت به شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو یاریزانان ململانێی گه‌یشتن به قۆناغی كۆتایی ده‌كه‌ن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌م پالاَوتنه ساسان عه‌بدول غه‌نی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نج تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پاش ئه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پالاَوتن ئه‌نجام دراو حه‌وت یاریزان دیاری كرا یه‌كێتیه‌كه‌مان به گرنگی زانی بۆ سه‌رخستنی دوو یاریزانی دیكه به‌و قۆناغه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێك له یاریزانان به‌هێزبوون و توانای ململانێ‌یان هه‌بوو ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه له‌م قۆناغه‌دا دوو یاریزانی دیكه سه‌رده‌كه‌وێت بۆ قۆناغی كۆتایی كه كۆی یاریزانان ده‌بنه 12 یاریزان و پێنج یاریزانیان ده‌بنه هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی .
سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نج ووتیشی ، پالاَوتنه‌كه به شێوه‌ی كراوه ده‌بێت و ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نێت كه یاریزانان حه‌وت جه‌وله یاری ده‌كه‌ن و خاوه‌ن زۆرترین خاڵیش ده‌گاته قۆناغی كۆتایی .