پێشمه‌رگه سپۆرت -
له درێژه‌ی یارییه‌كانی ڤیستیڤاڵی مینی باسكێتی یانه و دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كانی شاری سلێمانی كه به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رێتی وه‌رزشی سلێمانی و لقی سلێمانی و یه‌كێتی باسكه و به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت دوو یاری ئه‌نجام دران .
سه‌ره‌تا ئه‌كادیمیایی خه‌ونی وه‌رزشی به ئه‌نجامی 50 - 26 سكۆر له فێرگه‌ی ژیمایان برده‌وه و هه‌روه‌ك له دووه‌م یاریشدا كچه منداڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخان به یه‌ك گه‌یشتن و به هه‌مان ئه‌نجامی یاری یه‌كه‌م 50 - 26 سكۆر كچانی هه‌ڵه‌بجه براوه بوون .