پێشمه‌رگه سپۆرت -
گوڵزار فه‌ره‌ج :
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداری له پالاَوتنه‌كانی جامی جێهانی 2022 ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاره هه‌ڵبژارده‌كه چه‌ندین یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری ئه‌نجام بدات .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یارییه دۆستانه‌كان و ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش باسل گۆرگیس به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت به ڕاگه‌یاندنه‌كان ڕایگه‌یاند و ووتی ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی پالاَوتنی جامی جیهانی و گه‌یشتن به جامی ئاسیا ده‌كات و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ش هه‌ڵبژارده‌كه‌مان چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات له نێویشیان دا ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی عومان ده‌بینه‌وه .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه واده‌ی ئه‌نجام دانی ئه‌و یاریه گۆڕاوه بۆ 12 ی مانگی داهاتوو وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كسان له به‌رواری 17 ی مانگی 11 یاری ده‌كه‌ین .
جێگه‌ی باسه له به‌رواری 6 ی مانگی 11 ی 2020 سریتشكۆ كاتانشی سلۆڤینی ڕاهێنه‌ر ده‌گاته شاری به‌غدا و ته‌واوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كۆده‌كاته‌وه بۆ گه‌شته‌كه‌یان بۆ ولاَتی دوبه‌ی و ئه‌نجام دانی مه‌شق و ئاماده‌كاری و یارییه دۆستانه‌كان .
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌می هه‌ڵبژارده‌كان یاری ده‌كات و به 11 خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت .