پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هاوكاری لقی یه‌كێتیه‌كه‌ی و یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی شاری سلێمانی له نێو هۆڵی شه‌تڕه‌نجی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه درێژه پێده‌دات و پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ئاریان عه‌لی له كۆی 5 خاڵ توانی 4،5 خاڵ كۆبكاته‌وه و به شێوه‌یه‌كی كاتی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی بێت .
ئه‌مه‌و ڕێباز ناسر به 4 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یه‌و سه‌ركه‌وت حه‌مه‌دیش پله‌ی سێهه‌می به هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی پله‌ی دووه‌م گرتووه ، هه‌رچی یاریزانان ته‌ها جه‌لال ، ڕه‌وه‌ند حامید و به‌همه‌ن عومه‌ره به 3,5 خاڵ له پله‌كانی دواتر دێن .
پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی یاریزانانی شاری سلێمانی به‌به‌شداری 22 یاریزان به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیاره یاریه‌كانی تا ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو 16 / 10 / 2020 به‌رده‌وام بێت و له كۆتایش یاریزانه سه‌ركه‌وتووه‌كان ده‌گه‌نه قۆناغی دووه‌می پالاَوتن كه له‌و قۆناغه هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی دیاری ده‌كرێت .