پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌رێز جه‌مال :
له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی لقی سلێمانی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆلۆمپیی كوردستان ، ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی یاری فوتساڵ و مامۆستای كۆلیجی وه‌رزش له زانكۆی سلێمانی ، دكتۆر هاوكار سالار نوێترین به‌رهه‌می كتێبی نمایشكرد .
كتێبه‌كه‌ی ئه‌و ناوبژیوانه نێوده‌وڵه‌تیه كورده بریتییه له نوێترین یاساكانی فوتساڵ به زمانی عه‌ره‌بی كه پاش ره‌مه‌زاندی وه‌رگرتنی وه‌رگێرانی كتێبه‌كه له لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهانه‌وه هه‌ستاوه به وه‌رگێرانی و بریاریشه له ئایینده ڤێرژنی كوردییه‌كه بخاته به‌رده‌ست .
دكتۆر هاوكار سالار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی كێتبه‌كه وتی ؛ به‌سوپاسێكی زۆره‌وه له لایه‌ن نووسینگه‌ی وه‌رزشی شێخ لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی ئه‌ركی له چاپدانی گیراوه‌ته ئه‌ستۆو ئه‌م به‌رهه‌مه سوومه‌ند ده‌بێت بۆ ته‌واوی وه‌رزشكاران و ناوبژیوانان و هاوكات خوێندكارانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان .