پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی له شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام دراو بڕیار درا كه خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه ، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 26 ی ئابی 2020 و له نێو هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی هادی كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان و به‌شێك له ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، نه‌ورۆز ، شێروانه و ده‌ربه‌ندیخان ) به‌ڕێوه چوو كه تێیدا و باس له چاره‌نووسی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان و لێكه‌وته‌كانی بڕیاره‌كانی پێشوو باسی لێوه‌كرا و جه‌خت كرایه‌وه كه ماڵًی وه‌رزشی تێك نه‌چێت و هه‌مووان هه‌وڵ بده‌ن بۆ به‌ره‌و پێش چوونی وه‌رزش و تۆپێی كوردستان .
پاشان و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی دا و بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ( عه‌دنان عه‌بدول ڕه‌حمان ) ئه‌مینداری دارایی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ڕای گه‌یاند كه ئه‌و كۆبونه‌وه‌ی له شاری هه‌ولێر و له به‌رواری 25 ی مانگ به‌ڕێوه چووه یاسایی نییه چونكه ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌ی نه‌بوون و سوپاسی ئه‌و یانانه‌شی كرد كه به‌شداریان له كۆبونه‌وه‌كه نه‌كردووه تا ماڵی وه‌رزشكارانی كوردستان تێك نه‌چێت و وه‌رزش به‌ره‌و پێش ببه‌ن .
دوای كۆبونه‌وه‌ی خۆشیان هه‌ریه‌ك له هادی كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و ئه‌مینداری دارایی و سێ له ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه به‌یانامه‌ی كۆتایی خۆیان ده‌ركرد كه له‌م خالاَنه پێك دێت .