پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی یارییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تیمی لاوانی یانه‌ی هه‌ولێر ، شاندی تیمی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر دوا مه‌شقی ئاماده‌كاری ئه‌نجام دا .
سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 9 ی ئایاری 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می یانه‌ی هه‌ولێر ، تیمی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا مه‌شقی ئاماده‌كاری ئه‌نجام دا ، ئه‌مه‌و پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و یارییه‌ی به پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی و له ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌رانی ده‌یه‌وێت سێ خاڵی گرنگی یارییه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت .
یاری نێوان هه‌ردوو تیم له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 10 ی ئایاری 2024 به‌ڕێوه ده‌چێت و له هه‌مان ڕۆژ 14 یاری دیكه له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی پیشه‌گه‌رانی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێن و خشته‌ی یارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌بن .