پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو باره‌گه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و به ئاماده بوونی ، هه‌یسه‌م عه‌بدول حه‌مید ئه‌میداری گشتی لیژنه‌كه و د ، به‌یدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كسانی وه‌رزش و خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان سه‌باره‌ت به كار و چالاكییه‌كان ڕێكخرا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و سه‌ره‌تا پشتیوانییه‌كانی دكتۆر عه‌قیل مفتن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق به‌رز نرخێندرا بۆ پاڵپشتییه‌كانی له وه‌رزشی ژنان و كچان و سوپاسی تایبه‌تیان ئاراسته كرد كه خه‌لاَتی سه‌رجه‌م تیمه‌كانی یانه‌كانی عێراقی كرد كه به‌شدار بوون له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌ب كه له ولاَتی ئیمارات به‌ڕێوه چوو .
ئه‌مه‌و ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه گفت‌و گۆكردن بوو له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی داهاتووی لیژنه‌ی یه‌كسانی وه‌رزش كه له گرنگترینیان ئه‌نجام دانی دووه‌مین ڤێتستڤاڵی وه‌رزشی یه له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری داهاتوو كه شاری سلێمانی و هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری ده‌بێت و ئه‌و ڤێستیڤاڵه‌ش له‌ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت .
له دوا ته‌وه‌ری كۆبونه‌كه و بۆ درێژه‌دان به كار و چالاكییه‌كانی لیژنه‌ی یه‌كسانی وه‌رزش بڕیار درا كه له كۆتاییه‌كانی مانگی ئایاری 2024 و له شاری به‌صره خولی به‌هێزكردنی كارگێڕی و ڕاهێنان و داوه‌ری بۆ سه‌رجه‌م یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی سه‌ر به لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق ڕێك بخرێت .