پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی ڕۆژ ئاوای ئاسیا كه بڕیاره یارییه‌كانی له مانگی داهاتوو له شاری به‌صره به‌ڕێوه بچێت ، یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ یاریزانانی یانه‌كان ده‌ست پێكرد و له سه‌ر ئاستی كچان هه‌ریه‌ك له ( به‌هار ئه‌حمه‌د ، به‌نین ، ئافاق و ئه‌ڤین سه‌عید ) له تیمی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوایی به‌ده‌ست هێنانی پله‌كانی یه‌كه‌م له ، حه‌وت یاری ، هه‌ڵدانی سقڵ ، هه‌ڵدانی دێسك و 400 مه‌تر توانیان بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به‌و ئه‌نجامانه‌یان نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیمه‌كه‌مان چه‌ندین یاریزانی پاڵه‌وانی تێدایه و خۆش به‌ختانه‌ش دوای پیشان دانی ئاستێكی به‌رز توانیمان له چوار یاری و له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی تاقیكردنه‌وه‌كان پله‌كانی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنین و كچانمان ببنه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه .
هه‌روه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری تیمه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی پێكرد كه له به‌رواری 26 ی مانگی نیسانی 2024 و له شاری سلێمانی و له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی زانكۆكانی عێراق چه‌ندین كیژه یاریزانی دیكه‌یان به‌شدار ده‌بن و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كیژانیشیان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ده‌بێته بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌كان و باشترینه‌كانی ده‌گه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .