پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دوایی یه‌كسان بونه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سامه‌را ، ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی قوسه‌ی هاشم ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی پێشكه‌وتوان كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه ئه‌نجام دا‌و دوایی ڕاوێژ و وتوو وێژ له نێوان هه‌ردوولا دواجار ، ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ڕێك كه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوبراو له یه‌كدی جیابونه‌وه و هه‌روه‌ك سوپاسیان كرد كه له‌سه‌ره‌تایی وه‌رز تا جه‌وله‌ی چواری قۆناغی دووه‌می یارییه‌كان له‌گه‌ڵ تیمه‌كه ماندوو بووه و هه‌وڵی داوه ئه‌نجامه شایسته‌كان بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌سته‌به‌ر بكات تا له وه‌رزی داهاتووی خولی نایابی عێراق ببینرێت .
دواتر قوسه‌ی هاشم سوپاسی ئاراسته‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرد له پای ئه‌و پاڵپشتییه به‌رده‌وامانه‌ی بۆ خودی خۆی و تیمه‌كه‌ی هه‌یان بووه و هیوایی خواست ئه‌و تیمه بچێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و بگه‌نه ڕیزی نایابی عێراق .