پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌دات بۆ به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان و دوا یاری خولی تۆپی پێی یانه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆی هه‌ینی 11 ی ئازاری 2023 ، به‌ڕێزان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێر و وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی تۆپی پێَی یانه‌كه له نێو یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی سه‌ردانی مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانیان كردوو هه‌روه‌ك له وته‌یه‌كی كورتدا جێگری سه‌رۆكی یانه ڕایگه‌یاند كه تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوان یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ی كه یاریزانانی ده‌بنه داهاتووی تیپه‌كانی لاوان و پێشكه‌وتوان و به‌ره‌و پێشچوونی ئاستی یاریزانانی ده‌بێته بناغه‌ی به‌هێزی یاریه‌كه له یانه‌كه‌مان ، موراد ووتیشی ، به گرنگی ده‌زانین یاریزانان هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن و خۆیان ماندوو بكه‌ن و ئاستیان به‌ره‌و پێش ببه‌ن تا نه‌وه‌یه‌كی نوێبن بۆ تیپه‌كانی لاوان و پێشكه‌وتوان ، چونكه به ده‌یان یاریزان هه‌بووه له ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌یان یاریان له ئاستی پێشكه‌وتوان كردووه و ئه‌وه‌ش بۆ داهاتووی یاریزانه‌كه گرنگه و ده‌بێته ناوێكی دره‌وشاوه له گۆڕه‌پانی تۆپی پێدا .
بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوو یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له نێوان یانه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاشتی به‌ڕێوه‌بچێت و براوه‌ی ئه‌و یارییه‌ش ده‌بێته خاوه‌ن نازناوی خوله‌كه .