پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
جه‌وله‌ی چواره‌می یه‌كه‌م قۆناغی هه‌شت تیمی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت .
بڕیاره پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆی پێنج شه‌ممه 19 ی كانوونی دووه‌می 2023 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی ئه‌كاد و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین ، یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وام بێت ، له‌و جه‌وله‌یه كه چواره‌م یاری تیمه‌كان ده‌بێت ، حه‌بانییه له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین میوانداری له تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات ، یارییه‌كه كاتژمێر 4:00 ی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێت و پێشمه‌رگه‌كان ده‌یانه‌وێت سێ خاڵی ئه‌و یاریه‌ش به‌ده‌ست بهێنن .
هه‌ر له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی چواره‌م ، هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر مه‌سافی شیمال یاری ده‌كات و هه‌رچی جه‌یش و به‌حری به‌سره‌ش ده‌بێت له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد به یه‌ك ده‌گه‌ن .
له دوا یاری جه‌وله‌ی چواره‌می قۆناغی یه‌كه‌می هه‌شت تیمی غاز جنوب و شوڕته‌كان ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .