پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق قۆناغی هه‌شت تیمی و له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یارییه‌كی به‌هێزی پڕ ململاَنێ توانی 2 خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت دوایی ئه‌وه‌ی به سێ سێت به‌رامبه‌ر به دوو سێت له یانه‌ی مه‌سافی شیمالی برده‌وه .
كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 16 ی كانوونی دووه‌می 2023 و له دووه‌م یاری خۆی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی مه‌سافی شیمال بونه‌وه ، جیاواز له یارییه‌كانی ڕابردووی ، یانه‌ی وه‌رزشی مه‌سافی به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز یاری كردوو پاڵپشت به دوو پیشه‌گه‌ری به ڕه‌گه‌ز به‌ڕازیلی و پاكستانی له پێگه‌كانی دوو چوار پێكهاته‌كه‌ی به‌هێزتر كردبوو ، له‌و یارییه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیم به ڕكابه‌رییه‌كی به‌هێزی توند هاتنه نێو یاریگه و هه‌وڵی ده‌ست خستنی خاڵه‌كانیان ده‌دا ، له سێتی یه‌كه‌می یارییه‌كه یاریزانانی یانه‌ی پیشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 25 - 14 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و له سێته‌كانی دووه‌م و سێهه‌م یانه‌ی مه‌سافی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ خۆی یه‌كلاكرده‌وه دوایی ئه‌وه‌ی به خاڵه‌كانی 23-25 و 21-25 براوه بوون .
ئه‌نجامی سێتی چوار و پێنج بۆ تیمه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو دوایی ئه‌وه‌ی توانیان به 25 - 19 و 15 - 11 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به‌و شێوه‌یه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوو خاڵی دیكه‌ی به‌ده‌ست هێنا و كۆی خاڵه‌كانی كرده 5 خاڵ له دوو ياريدا .